نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت 57 دۆلارى تێپه‌ڕاند.
به‌پێى راپۆرته ئابوریه‌كانى تایبه‌ت به نرخى نه‌وتى خاوه‌وه له بازاڕه‌كانى جیهان، رۆژى چوارشه‌ممه نرخی نه‌وتی برێنت 1.15% زیادی كردوه و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 57 دۆلار و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل خاوى خۆرئاواى ته‌كساس 0.98% زیادی كرد و یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 53 دۆلار و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا و یه‌ك به‌رمیل خاوى ئۆپێكیش به‌رامبه‌ر 54 دۆلار و 76 سه‌نته.
له‌ماوه‌ى رابردودا نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ى دیارى به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش به‌هۆى رێكه‌وتنى ئۆپێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى بڕێكى كه‌م هه‌نارده و زیادبونى خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤاكسینه‌كانى دژه كۆرۆنا له جیهاندا.