كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رێژه‌ى ده‌نگده‌ران راده‌گه‌یه‌نێت

13/01/2021 عێراق

نه‌وا
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، زیاتر له‌ 14 ملیۆن ده‌نگده‌ر خۆیان له‌سیستمی بایۆمه‌تری ده‌نگدان تۆماركردوه‌، بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و به‌سه‌دان حزبى عێراقیش له‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان تۆمار كردوه‌.
كۆمسیۆنه‌كه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، نزیكه‌ی شه‌ست و پێنج هه‌زار و پێنج سه‌د و چل وهه‌شت كه‌س خۆیان نوێ كردۆته‌وه‌ له‌ تۆماری ده‌نگده‌راندا، وتیمه‌ گه‌رۆكه‌كانی كۆمسیۆنیش كارتی 571 كه‌سیان له‌ نێو كه‌مپی ئاواره‌كاندا نوێكردۆته‌وه‌ و 433 حزبیش له‌ عێراق له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان تۆمار كردوه‌.
كۆمسیۆن هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، 12 ملیۆن كارتی بایۆمه‌ترى به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا دابه‌شكراوه‌ و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش یه‌ك قۆناغ نیه‌، به‌ڵكو پێكهاتوه‌ له‌چه‌ند قۆناغێك .


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group