16 كه‌س له‌سه‌ر سنوره‌كانى عێراق كوژران

پێش 2 هەفتە عێراق

نه‌وا
روانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكرد: له‌سه‌ر سنوره‌كانى عێراق – سوریا 18 هێرشى ئاسمانى ئه‌نجام دراون و لانیكه‌م 16 كه‌س كوژراون.
روانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: له‌ 18 هێرشى ئاسمانیدا بۆسه‌ر كۆگاكانى چه‌ك و پێگه‌ سه‌ربازیه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتى سوریا و له‌سه‌ر سنوره‌كانى عێراق 5 ئه‌ندامى سوپاى سوریا و 11 چه‌كدارى خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى جیاواز كوژراون.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، هێرشه‌كه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانى سه‌ربه‌ دێره‌زور بووه‌ له‌ ده‌شتاییه‌كانى ئه‌لبوكه‌مال، بوه‌ته‌ هۆى له‌ناوبردنى چه‌ندین كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى.
لاى خۆشیه‌وه‌ ئاژانسى "سانا"ى سه‌ربه‌ رژێمى سوریا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌نجام دراون، به‌ڵام تائێستا ئه‌و وڵاته‌ به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشانه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group