نه‌وا
مارك رایان به‌ڕێوه‌به‌ری فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه، ساڵى دوه‌مى په‌تاى كۆرۆنا سه‌ختتر ده‌بێت له ساڵى یه‌كه‌مى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌وه نوێكانى ئه‌و ڤایرۆسه‌وه.
مارك رایان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌لكترۆنیدا وتی: له‌وانه‌یه چونه ناو ساڵی دوه‌می په‌تای كۆرۆناوه سه‌ختتر بێت له ساڵى رابردو، ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ند داینه‌میكێكی گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: سه‌ختى ساڵى دوه‌مى كۆرۆنا په‌یوه‌ندی به بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌یه كه خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها بارودۆخی په‌تاكه له نیوه دورگه‌ی باكوری زه‌وی قورس‌تر ده‌بێت.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاوبوه‌ته‌وه و تائێستا زیاتر له 92 ملیۆن توشبوو و نزیكه‌ی 2 ملیۆن گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراون و زیاتر له 66 ملیۆن كه‌سیش په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندوه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى شاره‌زایان جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه توشبوانى جیهان زۆر له‌و ژماره‌یه زیاترن.