كوتلەی بەدر: پرۆژە یاسای بودجە پاداشتی هەرێمی كوردستانی كردوە

14/01/2021

نەوا-
عودەی شەعلان پەرلەمانتاری فراكسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پرۆژە یاسای بودجە سزای پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی داوە و پاداشتی هەرێمی كوردستانی كردوە.
عودەی شەعلان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا حكومەتی هەرێمی كوردستان پاداشت كراوە، لەكاتێكدا داهاتی نەوت و دەروازە سنوریەكان رادەست ناكات.
رونیشیكردوەتەوە: بوجەیەكی بۆ دانراوە زیادەڕەوی تێدا كراوە، لەكاتێكدا پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاست سزا دراون سەرەڕای ئەوەی پابەندی ئەركەكانیان بون و بەبێ‌ جیاكاری و لە بەرژەوەندی عێراق كاریان كردوە.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی بەدر رونیشیكردوەتەوە: پرۆژە یاسای بودجە سزادانی بە كۆمەڵی رۆڵەكانی ناوەڕاست و باشورە و بە بەهێزی كاردەكەین بۆ گۆڕانكاری تێیدا و بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ پارێزگا هەژارەكان، ئەوەشی هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی بدات بەشێوەی ئێستای دەیەوێت سزای گەلی عێراق بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group