زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندی چوارەمی زانكۆكانی عێراقدایە

15/01/2021

نەوا
زانكۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، جارێكی تر زانكۆكەیان بە یەكەمی كوردستان و چوارەمی عێراق دەستنیشان كراوەتەوە.
زانكۆی سلێمانی لە ماڵپەڕی فەڕمی خۆی بڵاویكردەوە، پشت بەست بەو داتا و ئامارانەی ساڵانە وێب سایتی فەڕمی (Webometrics) بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانكۆ جیهانییەكان بڵاودەكاتەوە، ئەمساڵیش زانكۆی سلێمانی ڕیكۆردی نوێی تۆماركرد و لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەم دایە .
زانكۆی سلێمانی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەپێی دوا ڕاپۆرتی ئەنجومەنی باڵای زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق لەپلەی چوارەمدایە.
هەر بەپێی ئەو ریزبەندییە زانكۆی سەلاحەدینی هەولێر لە دووەمی زانكۆكانی كوردستان و هەشتەمی زانكۆكانی عێراقدایە و زانكۆی دهۆكیش لە پلەی سێهەمی زانكۆكانی هەرێم و پلەی دەیەمی زانكۆكانی عێراقدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group