كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ی ڕووی له هه‌رێم كردوه له‌سبه‌ینیه‌وه زیاتر ده‌بێت
19/01/2021
نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند ، باران و به‌فربارین له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت : كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ی ڕووی له هه‌رێم كردوه له‌سبه‌ینیه‌وه زیاتر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ و بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان و سنوریه‌كان و له هه‌ندێك كاتیش بارانبارین ئاستی زیاتر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارد و بارینی به‌فر له‌زۆربه‌ی ناوچه شاخاویه‌كان و پله‌كانی گه‌رما رو له نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن.
كه‌شناسی هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ی روی له ناوچه‌كه‌مان كردوه به‌رده‌وامی ده‌بێت به بارانبارین و به‌فر بارین، سبه‌ی چوارشه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله له‌سه‌ر به‌شێك له ناوچه‌كه‌مان زیاتر ده‌بێت به تایبه‌تی ناوچه شاخاوییه‌كان و قه‌زاو ناحیه‌كانی ناوچه شاخاوییه‌كان و ئه‌گه‌ری به‌فر بارینیش له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك و سلێمانی ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له رۆژی پێنج شه‌ممه كۆتایی دێت.