تەندروستی جیهانی لە عێراق هۆشداری دەدات

20/01/2021 عێراق

نەوا-
وائل حتاحت بەرپرسی تیمی فریاگوزاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت، كەمبونەوەی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا واتای كۆتایی هاتنی ڤایرۆسەكە نییە.
وائل حتاحت بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی وتوە، نەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قابیلی گۆڕانە و بەردەوام گۆڕانكاری نوێ‌ رودەدات و تائێستا زۆر ئاشكرا نییە.
باسی لەوەشكردوە، پێویستە گۆڕانكاری لە رێگەی مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسە نوێكەدا نەكرێت و بەردەوام رێوشوێنی پێویست بگیردرێتە بەر، كەمكردن و زیادكردنی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسەكە لەسەر هاوكێشەیەكی زۆر ئاڵۆز وەستاوە و سوككردنی رێوشوێنەكان دەبنە زۆر زیادبونی ژمارەی توشبوان.
بەرپرسی تیمی فریاگوزاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق پێشنیازی ئەوەش دەكات، حكومەت رێوشوێن و رێنمایی بۆ هاووڵاتیان چڕ بكاتەوە، چونكە كەمبونەوەی ژمارەی توشبوان واتای كۆتایی هاتنی ڤایرۆسەكە نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group