نهوا
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر نیگەرانن لە کردەکانی رووسیا و سهبارهت به نیگهرانییهكانیان لهگهڵ مۆسكۆ گفتوگۆ دهكهن.
دوای رێوڕەسمی بڕیارنامە لە کۆشکی سپی، بایدن وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
بایدن باسی لەوە کرد کە بابهتهكانی وەک دەستگیرکردنی ئەلێکسی ناڤالنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا و هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا یان پارەدان بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ئارادان و رایگەیاند ''زۆر نیگەرانین لە کردەکانی رووسیا''.
سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە داوای زانیاریی کردووە لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەو بانگەشانەی لەبارەی رووسیاوە هەن و، گوتی: ''دوو دڵ نابین لە گفتگۆکردن لەگەڵ لایهنی روسی لەو بارەیەوە''.