نه‌وا
نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆوه بینى،وله‌بازاڕه‌كانى جیهان به56 دۆلار زیاتر مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی كانوونی دووه‌می 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 56 دۆلار و 10 سه‌نته، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسیش به 52 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به جیهاندا له ساڵی 2020 خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو به رێژه‌ی 30٪ دابه‌زی، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینى و له سه‌رو 50 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو چین، ڤاكسینیان دژی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنا .