بڵێسە جەبار فرمان: دەربازبونی عێراق لەم قەیرانە داراییە زۆر ئەستەمە

27/01/2021 عێراق

نەوا-
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: عێراق قەرزی زۆری لەسەرە و بەردەوامیشە لە قەرزكردن، بۆیە دەربازبونی لەم قەیرانە داراییە زۆر ئەستەمە.
بڵێسە جەبار فەرمان لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین قەرزی كەڵەكەبوی لەسەرە و لەگەڵ ئەوەشدا لە داواكردنی قەرزی زیاتر بەردەوامە.
باسی لەوەشكردوە:  عێراق لەم گێژاوی قەیرانی داراییەدا دەربازبونی زۆر ئەستەمە، چونكە هیچ روئیایەكی ستراتیژی و دوربینی نییە، زیاتر لە 162 ملیار دولار قەرزارە و بۆ بودجەی 2021یش داوای شەش ملیار دۆلاری دیكەی قەرزی دەرەكی دەكات، تا كورتهینانی بودجە پڕ بكاتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردوەتەوە: بەشی هەرە زۆری ئەم قەرزە تێچوی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق و شەڕی كەنداوە كە بۆ ئێستا بەجێماوە و ئێمەش چەندەها ملیاری دیكە و بەتاڵكردنی تێكڕای كانزا سروشتییەكانی دەخەینە سەر و وێرانەیەك بۆ نەوەی دوای خۆمان جێدەهێڵین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group