بەغدا.. 5 خۆكوژی داعش كوژران

20/02/2021 عێراق

نەوا-
5 چەكداری خۆكوژی داعش لە پارێزگای بەغدا كوژران و بەپێی زانیاریەكانیش، یەكێك لەو كەسانە بەرپرسی ئیداریی رێكخراوەكەیە.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردوەتەوە: فیرقەی 6ی سوپا بە فەرماندەیی لیوای روكن سەعد موحسین عەریبی پرۆسەیەكی ئەمنییان لە ناوچەی تارمییە لە بەغدای پایتەخت ئەنجامداوە.
بەپێی زانیاریەكان: لە پرۆسەكەدا 5 خۆكوژی رێكخراوی داعش كوژراون، یەكێك لەوانەش بەرپرسی ئیداریی گشتی رێكخراوەكەیە بەناوی "شوكر ساهی".
لەماوەی رابردودا رێكخراوی داعش دوو تەقینەوەی هاوكاتی لە شاری بەغدا ئەنجامدا و بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی كوژران و برینداربون، بەدوای ئەوەشدا هێزە ئەمنیەكان پرۆسەكانیان بەتایبەتی لە بەغدا و دەوروبەی چڕكردوەتەوە و دەیان سەركردەی رێكخراوەكەیان كوشتوە و دەستگیر كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group