نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاشكرایكرد: له‌نێو منداڵانى ساواشدا توشبوى نه‌وه نوێكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كراوه، جه‌ختله‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ندێكیان نیشانه‌كانیان سه‌خته.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: نه‌وه نوێكه‌ى كۆرۆنا تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌و ته‌مه‌نانه‌ى تریش تووش بكات كه نه‌وه‌كه‌ى پێش‌و توشى نه‌ده‌كردن وه‌ك منداڵان و گه‌نجان.
باسى له‌وه‌شكردوه: پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه نیشانه‌كانى ڤایرۆسه‌كه تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وانه‌ش منداڵان.
لاى خۆشیه‌وه هه‌یسه‌م عوبه‌یدى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى به‌هێزكردنى ته‌ندروستى جه‌ختیله‌وه‌كردوه‌ته‌وه: له چه‌ند رۆژى رابردودا توشبون له منداڵانى خوار یه‌ك ساڵیش تۆمار كراوه، هه‌ندێك له‌و منداڵانه‌ى توشبون ڤایرۆسه‌كه ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى سیه‌كانیان، 85ى توشبوان نیشانه‌كانیان ده‌رنه‌كه‌وتوه یاخود سوكه، به‌پێویستیشى ده‌زانێت پشكنین بۆ هه‌موان بكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌و منداڵانه‌شى ته‌مه‌نیان یه‌ك رۆژه.