باڵیۆزی ئه‌مریكا: ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده‌ سه‌ر هه‌ولێر به‌ سزای خۆیان ده‌كه‌ن

24/02/2021

نه‌وا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا.
به‌پێی راگه‌یه‌راوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، باڵیۆزی ئەمەریکا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی لە بەرامبەر هەڕەشەی رێکخراوە توندڕه‌وه‌كان، بە تایبەتی دوای هێرشەکەی شاری هەولێر. سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیشی کرد بۆ لێهاتوویی و شارەزاییان لە مامەڵەکردن لە گەڵ هێرشەکە و دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکردن بە هەماهەنگیی لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان. 
باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و ستراتیجی هەرێمی کوردستان کرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. وتیشی: بە هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان، کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە، باجی تاوانەکەیان بدەن و بە سزای خۆیان بگەن.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان وەك هەمیشە، فاکتەرێکی گرنگیی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت لە ناوچەکەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group