جۆ بایدن: هێرشی سەر میلیشاكانی ئێران وەڵامی هێرشەكەی هەولێر بوو

28/02/2021

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت: هێرشەكەی ئەلبوكەمال بۆ سەر گروپە چەكداریەكانی نزیك لە ئێران بە فەرمانی من بوە و لە تۆڵەی هێرشەكەی هەولێر بوو.
جۆ بایدن لە نامەیەكدا بۆ كۆنگرێسی وڵاتەكەی سەبارەت بە هێرشەكەی رۆژی هەینی سەر گروپە چەكداریەكان لەسەر سنورەكانی عێراق - سوریا نوسیویەتی: هێرشەكە بۆ بەرگریكردن بو لە ئەمریكا كە بە مافی بنچینەیی خۆیانی دەزانین، ئەو هێرشە دژی ئەو میلیشیایانە بوە ئێران پاڵپشتیان دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە: بە فەرمانی من رۆژی 25ی شوباتی 2021 هێزەكانی ئەمریكا ژێرخانی پێگەیەكی تایبەت بە میلیشیا چەكدارەكانی پاڵپشتیكراوی ئێرانیان كردە ئامانج، ئەو میلیشیایانە دەستیان هەبوە لە هێرشكردنە سەر سەرباز و ستافی ئەمریكی و هاوپەیمانەكانیان لە عێراق و لەنێویاندا هێرشەكەی سەر هەولێر.
لای خۆیەوە جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندبوو: هێرشەكە لەلایەن دوو فڕۆكەی F-15ەوە ئەنجام دراوە و 11 پێگە كراونەتە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group