نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی تشرین له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، توركیا به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی فوراتی بۆ كه‌متر له نیوه دابه‌زاندووه و به‌هۆیه‌وه ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه چوار مه‌تر داكشاوه و به‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی چه‌ند ملیۆن كه‌س له دانیشتوانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا دروست بووه.
ئاژانسی هاوار نیوز له زاری به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نداوی تشرین بڵاویكردوه‌ته‌وه، کە ڕۆژانە بڕی ئاوی ڕووباری فورات 10 سانتیمه‌تر دادەبەزێت و تاکو ئێستا چوار مەتر ئاوی بەنداوی تشرین دابەزیوە و ڕێژەی ئاوی ڕوباری فورات، لە 500 مەتری سێجا لە خولەکێکدا دابەزیوە بۆ 200 مەترسێجا لە خولەکێکدا.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، گرتنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی فورات له لایه‌ن توركیاوه شه‌ڕی ئاوه دژ به گه‌لانی باكوری سوریا و رونیكردوه‌ته‌وه، كه شاره‌كانی کۆبانێ، ڕەقە، دێرەزۆر، تەبقا، سڕین، کەرامە و حەسەکە ئاوی خواردنەوەیان لە ڕووباری فوراتەوە دابین دەکرێت و گرتنەوەی ئاوی ئەم ڕووبارە لەلایەن توركیاوه ژیانی نزیک بە پێنج ملیۆن کەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی کردووەتەوە و هاوکاتبووەتە مەترسییەکی گەورەش لەسەر کشتوکاڵ و ژینگەی ناوچەکە.