نه‌وا
ئانا كۆزنی سۆڤا كۆمسیارى روسیا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكرد: له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى په‌تاى كۆرۆناوه تائێستا 145 منداڵى روسییان له عێراق و سوریا وه‌رگرتوه‌ته‌وه كه دایك و باوكیان داعشى بون.
ئانا كۆزنی سۆڤا له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ى "روسیس كایا گازیتا"ى وتوه: له‌كاتى په‌تاى كۆرۆنادا تاكه لایه‌ن بوین توانیمان 6 گه‌شتى ئاسمانى ئه‌نجام بده‌ین و 145 منداڵ بگه‌ڕێنینه‌وه.
باسى له‌وه‌شكردوه: به‌رنامه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى منداڵه‌كان به ته‌نسیق بوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و سوریا، ئه‌سته‌مه ژماره‌ى ئه‌وانه دیارى بكرێن كه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێى به‌ڵگه ئاماده‌كراوه‌كان 105 منداڵى تر ماون بگه‌ڕێنرێنه‌وه.
روسیا له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابرودا هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى منداڵانى چه‌كداره روسیهكانى داعش ده‌دات له عێراق و سوریا و ناوبه‌ناو ژماره‌یه‌ك منداڵ وه‌رده‌گرێته‌وه.