نه‌وا
خاوه‌نكاره‌كانی عه‌لوه‌ی سلێمانی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ى، ئه‌گه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر شۆفێر و بارهه‌ڵگره‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌رۆژی هه‌ینی یه‌وه عه‌لوه‌كه داده‌خه‌ن، سه‌رۆكى سه‌ندیكای عه‌لوه‌كه‌ش باس له‌وه‌ده‌كات: سلێمانی چه‌ند ساڵێكه بوه‌ته سه‌نته‌رێكی بازرگانی بۆ هه‌موو عێراق و ده‌یانه‌وێت ئه‌وه تێكبده‌ن.
سه‌روه‌ر عه‌لی سه‌رۆكی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كرد: ئۆتۆمبێله‌كانی ئێمه هاریكاری شۆفێره‌كانی مه‌رزه‌كانی تری كردوه به‌تایبه‌تی مه‌رزی باشماخ به‌ڵام ماوه‌یه‌كه كێشه گرفت بۆ شۆفێره‌كانمان دروستده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: سلێمانی چه‌ند ساڵێكه بوه‌ته سه‌نته‌رێكی بازرگانی بۆ هه‌موو عێراق و به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ده‌یانه‌وێت ئه‌و سه‌نته‌ره تێكبده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ده‌م داوكارییه‌كانیانه‌وه نه‌چن ئه‌وا ئیش و كاره‌كانیان راده‌گرن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی و نرخ ده‌بێت كه ئه‌وان پێیان خۆش نیه ئه‌وه روبدات. .
سه‌رۆكی سه‌ندیكاكه باسى له‌وه‌شكرد: ژماره‌یه‌ك له‌شۆفێرانی مه‌رزی باشماخ به‌شێوه‌یه‌كی عه‌شایه‌ری كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن و تا لایه‌نی حكومی نه‌چنه سه‌رخه‌ت و ئاسایشی سه‌رو ماڵی شۆفێره‌كانیان زامن نه‌كات له رۆژی هه‌ینیه‌وه عه‌لوه‌كه داده‌خه‌ن.