پارێزگای هه‌ولێر له‌ باره‌ی داخستنی بازگه‌كانی پارێزگاكه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

03/03/2021

نه‌وا
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ده‌ورزاه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق داده‌خرێن و ته‌نیا رێگه‌ به‌ هاتووچۆی شانده‌ فه‌رمییه‌كان ده‌درێت.
پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، له‌ كاتژمێر 12 ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه‌ بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی دیكه‌ی ناوەڕاست و باشووری عێراق دادەخرێن.
راشیگه‌یاندووه‌، بڕیاره‌كه‌ هاتووچۆی شاندە فەرمییەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان و هاتووچۆی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group