نه‌وا
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان دژ به رژێمی به‌عس راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیادا رایگه‌یاندووه، ئێستا نەوەیەکی نوێ هاتووەتە ئاوارەوە کە بەدونیابینی نوێوه ھه‌ڵسه‌نگاندنی تازه ده‌كه‌ن و پێویسته سیاسه‌تی كوردستانییش ھاوشانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانەبێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا هاتووه، هەرچەندە سێ ده‌یه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین کۆمەڵگەی كورده‌واری گه‌شه‌یكردوه‌و ده‌ستپێشخه‌ری گرنگی نواندوە له په‌ره‌پێدانی سه‌ربه‌ستییه سیاسییه‌كان، پێشكه‌وتنی خه‌باتی رێكخراوه‌یی و بزوتنه‌وه‌ی ژنان و ئازادی بیروڕا، بەڵام ئێستا نەوەیەکی نوێ هاتووەتە ئاوارەوە کە بەدونیابینی نوێوه ھه‌ڵسه‌نگاندنی تازه ده‌كه‌ن و پێویسته سیاسه‌تی كوردستانییش ھاوشانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانەبێت.
یەکێتی باوەڕی وایە دەبێت قۆناغی داهاتوو رەنگدانەوەی سیاسەتی نوێ بێت و ئاماژەی بەوەکردوە، "ئێستا پاش سێ ده‌یه كه یادی راپه‌رین ده‌كه‌ینه‌وه، چه‌ندین نه‌وه‌ی چاوكراوه، خوێنده‌وار و خاوه‌ن خواستی تازه له كچان و كوڕان پێگه‌یشتون، به دونیابینی نوێوه ھه‌ڵسه‌نگاندنی تازه ده‌كه‌ن كه پێویسته سیاسه‌تی كوردستانییش ھاوشانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه، تێگه‌یشتنی نوێ به‌رھه‌مبێنێ و رێبه‌رایه‌تیشیان بكات به ھه‌مان رۆحیه‌تی یه‌كێتیانه كه رابه‌رایه‌تی خواست و ویستی نه‌وه‌كانی راپه‌ڕینی دێرینی كرد".
ئەوەش خراوەتەڕو، قۆناغی داهاتوو قۆناغی راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی حوكمڕانی دیموكراتی و ئازادی راده‌ڕبرین و سه‌ربه‌ستییه سیاسییه‌كان دەبێت كه ھه‌ر ئه‌مانه ئامانجی سه‌ره‌كی راپه‌ڕینی 1991 بون، بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی دروست و كارا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادی و دابینكردنی مافه‌و شایسته ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستان كه ھه‌ر ئه‌وه‌ش راسته رێی به‌ده‌ستھێنانی ئامانجه‌كانمانه و پارێزگاری له ده‌سكه‌وته ده‌ستوریه‌كانمان ده‌كات له ھه‌ر پاشكشێ و ھه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناكاوی ناحه‌زان.