سێ یانە بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ ركابەری ریاڵ دەكەن

14/03/2021 وەرزش

نەوا-
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان: یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گەڕاندنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پرتوگالی و ئێستای یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەدات و سێ‌ یانەی تریش ركابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەستێرەیە.
رۆژنامەی "تۆتۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی بڵاویكردوەتەوە: یانەی ریاڵا مەدرید هەوڵی گەڕاندنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات بۆ بێرنابیۆ .
رونیشكراوەتەوە: هەریەكە لە یانەكانی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و سپۆرتینگ لشبۆنەی پرتوگالی ركابەری یانە ئیسپانیەكە دەكەن بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو ئەستێرە پرتوگالیە.
لای خۆشیانە راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا باسیان لەوەكردوە: خۆرخێ‌ مێندێزی وەكیلی رۆناڵد ئاماژەی بەوەداوە كە گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ خولی ئیسپانی یەكێكە لە ئەگەرەكان.
گرێبەستەكەی رۆناڵدۆ لەگەڵا یانەی یۆڤانتۆس لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت و بەپێی زانیاریەكان، ئەگەری هەیە یانەكەی جێبهێڵێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە گەڕی هەشتدا خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایان جێهێشت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group