نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له وه‌ده‌كاته‌وه، كه ئێران نه‌ك هه‌ر له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵكوو له وڵاتانی وه‌ك عێراق و سوریا و یه‌مه‌نیش مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له نوێترین راپۆرتیدا باسی له‌وه‌كردووه، كه ئێران له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و گرتن و ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوتی به‌رهه‌ڵستكاران و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه حكومه‌تی تاران له رێگه‌ی پشتیوانی له گروپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له عێراقیش مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كات.
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاندووه، ئێران وه‌ك پشتیوانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له توندوتیژیه‌كانی و پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له سوریا، هه‌روه‌ها له یه‌مه‌نیش له رێگه‌ی پاڵپشتی له حوسیه‌كان ده‌ستی له چه‌ندین پێشێلكاریدا هه‌یه كه له‌و وڵاته دژ به مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجام ده‌درێن.