نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل رایگه‌یاند، سه‌رباری یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تێوه‌گانی له‌گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام باشترین بژارده له ئێستادا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بنیامین ناتانیاهوه.
ریوڤین ریڤلین سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل رایگه‌یاند، بنیامین ناتانیاهوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپاردووه و بڕیاره‌كه‌شی پاش راوێژ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
راسپاردنی ناتانیاهو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، له كاتێكدایه كه تائێستا دۆسیه‌ی تێوه‌گلانی له‌گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له دادگا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و دانیشتنه‌كانی دادگا به‌رده‌وامن، له‌و باره‌وه سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل رایگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌و پرسه له‌ئێستادا باشترین بژارده و تاكه كه‌س كه بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، ناتانیاهووه.
له هه‌ڵبژاردنی دوو هه‌فته به‌ر له‌ئێستای په‌رله‌مانی ئیسرائیل هیچ یه‌ك له حزبه‌كان نه‌یتوانیبوو ده‌نگی پێویست بۆ پێكهێنانی كابینه به ته‌نها به‌ده‌ستبهێنێت.
ركابه‌ری ناتانیاهوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا یائیر لاپیده و ناوبراو سه‌رباره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، سه‌رۆك هیچ چاره‌یه‌كی تری نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به ناوچاوانی وڵاته‌كه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل‌دا ناتانیاهوو و هاوپه‌یمانه‌كانی 52 كورسیان به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام نه‌یاره‌كانی كه به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانیش له خۆده‌گرێت، 57 كورسیان به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام دواجار ده‌سه‌ڵاتی راسپاردنی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت لای سه‌رۆك كۆماره.
له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانتاران له باره‌ی راسپاردنی كاندیدی پێكهێنانی حكومه‌ت، 52 په‌رله‌مانتار پشتیوانی خۆیان بۆ كاندیدكردنی ناتانیاهوو ده‌ربڕیبوو، له به‌رامبه‌ردا 45 په‌رله‌مانتار پشتیوانیان له یائیر لاپید كردبوو.