ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەعیراق لەهەڵكشاندایە

07/04/2021 عێراق

نەوا-
لە عێراق ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە ٨٨٧ هەزار و ٢٩١ حاڵەت، گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەكە بەرزبووەتەوە بۆ ١٤ هەزار و ٥٣٥ حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ  بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، حەوت هەزار و ٣٠٠ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ٣٣ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزار و ٢٢٥ كەس لە ڤایرۆسەكە، چاكبوونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group