گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق وئەمریكا لەقۆناغی سێهەمدایە

07/04/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بە زۆر گرنگ ناودەبات و ئاشكرای دەكات ، ئەو گفتوگۆیانە گەیشتونەتە قۆناغی سێهەم.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا ڕایگەیاندوە، گفتوگۆی ستراتیژی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا زۆر گرنگە و گەیشتوەتە قۆناغی سێهەم.
وتیشی، حكومەتی عێراق زۆر بەگرنگییەوە لەو گفتوگۆیانە دەڕوانێت و دەبێتە مایەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری عێراق و ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لەهەمو بوارەكاندا.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە دیالۆگی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئەمریكا لەسەر ئاستی بریكارانی وەزارەتەكان، بەڕێوەبەرانی گشتیی و ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش ڕایگەیاندبوو، بەگرنگییەوە دەڕوانێتە‌ گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عێراق .
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group