كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌ستى پێكرد

08/04/2021

نه‌وا
كۆبونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسى یه‌كه‌مى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌ستى پێكرد و بڕیارى پرسى هه‌ڵبژاردنى داهاتوى عێراق و یه‌كڕیزى لایه‌نه‌ كوردیه‌كان گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ بكرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان، نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان گه‌یشتنه‌ باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ "فازڵ میرانی" سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، "بافڵ تاڵه‌بانی" هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، "عومه‌ر سه‌ید عه‌لی" رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، "سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین" ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و "عه‌لی باپیر،" سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ریی كوردستان، "محه‌ممه‌د حاجی مه‌حمود" سكرتێری حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، "ئایدن مه‌عروف" له‌ پێكهاته‌ی توركمان و "ئانۆ جه‌وهه‌ر" له‌ پێكهاته‌ی كریستیانه‌كان به‌شدارن له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌.
پێشتر جه‌ختله‌وه‌كرابوه‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كرێن، له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنى داهاتوى عێراق و یه‌كڕیزى كورد له‌ به‌غدا و پرسه‌ گرنگه‌كان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group