فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

08/04/2021

نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیێنێت، گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامن و راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ ئەو گەشتیارانە ناگرێتەوە کە بەنیازن گەشت بکەن یان دەگەڕێنەوە.
 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر داوای لە گەشتیاران کردووە، لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لە فڕۆکەخانە ئامادە بن، "لەبەر ئەوەی دوای دەستپێکردنی قەدەخەی هاتووچۆ، بە هەبوونی تیکتی گەشتکردن، گەشتیار رێگەپێدراو دەبێت بۆ هاتووچۆکردن بۆ فڕۆکەخانە." 
 له‌ كاتژمێر هه‌شتی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌وه‌ قەدەخەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە کە بڕیارە تاوەکو رۆژی 12ی نیسان بەشێوەی نیمچەیی بەردەوام بێت. 
 
دەقی راگەیێندراوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر 

ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێز دەکەینەوە کە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەشێوەی ئاسایی بەردەوامە و گەشتەکان لە کاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن. 

قەدەخەی هاتووچۆ ئەو گەشتیارانە ناگرێتەوە کەوا گەشت دەکەن یان دەگەڕێنەوە، بۆیە تکایە لەکاتی دیاریکراوی گەشتەکاندا لە فڕۆکەخانە ئامادە بن. دوای دەستپێکردنی کاتی قەدەخەی هاتووچۆ، بە هەبوونی تیکتی گەشتکردن، هاتووچۆ بۆ فڕۆکەخانە رێگەپێدراو دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group