نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه و گۆڕانكاری له دیوانی باڵای دادوه‌ری و كۆمارییه‌كانیش پێیان وایه ئه‌و هه‌نگاوه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه.
رۆژی هه‌ینی جۆ بایدن بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی 36 كه‌سی بۆ پێداچوونه‌وه و گۆڕانكاری له دیوانی باڵای دادوه‌ری پێكبهێنرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت لیژنه‌كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا راپۆرتی خۆی به‌رزبكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا میچ كه‌م كانێڵ سه‌رۆكی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران نیگه‌رانی خۆی له‌و بڕیاره‌ی بایدن نیشاندا و رایگه‌یاند، به‌و هه‌نگاوه سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێشێل ده‌كرێت.
داواكاری بۆ گۆڕانكاری له دیوانی باڵای دادوه‌ری دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پیشووی ئه‌مریكا هاوسه‌نگی دیوانه‌كه‌ی گۆڕی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سێ دادوه‌ری بۆ دیوانی باڵا ده‌ستنیشانكرد، به‌وه‌ش له كۆی نۆ دادوه‌ر، شه‌ش كه‌سیان تێڕوانینیان نزیكه له كۆمارییه‌كانه‌وه.
دیوانی باڵای دادوه‌ری به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی دادوه‌رییه له ئه‌مریكا و ئه‌ركی یه‌كلاییكردنی كێشه و سكاڵاكانی نێوان ویلایه‌ته‌كان و حكومه‌تی فیدراڵی هه‌یه.