پڕۆگرامی خواردنی رۆژوانان لەمانگی رەمەزاندا

13/04/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
سایتی (پزیشك وەیب) بڵاویكردەوە، لەمانگی رەمەزاندا زۆر گرنگە پەیوەست بین بە پڕۆگرامێكی خۆراكی هاوسەنگ، و گرنگی بەو خۆراكانە بدەین كە لەشمان پێویستی پێیەتی، بێ‌ ئەوەی زیادەڕەوی بكەین.
سایتەكە ڕونیكردوەتەوە، دەبێت لە خواردنی سوێركراو و ترشكراو دوربكەوینەوە و چا و قاوەش بەزۆری نەخۆینەوە، چونكە دەبێتە هۆی زۆر میزكردن و لەكاتی رۆژوگرتندا هەست بەتوونیەتی دەكەین، بەهەمان شێوە دەبێت دوربكەوینەوە لە خواردنی چەور و شیرینی لەكاتی بەربانگدا كە دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشە لەگەدە و هەستكردن بەتونیەتی، بەڵكو واباشترە سەوزە ومیوە بخۆین كە باشترین ژەمە خۆراكی مانگی رەمەزانە بۆ هەستكردن بەتێربون، چونكە بڕێكی زۆری ریشاڵی تیادایە.
(پزیشك وەیب) داواشدەكات لەكاتی بەربانگ ئاو بەزۆری نەخۆینەوە بەتایبەت ئاوی سارد چونكە زیان بەگەدە دەگەیەنێت ،بەڵكو ئاوخواردنەوە دابەشبكرێت لەنێوان ماوەی بەربانگ و رۆژوشكاندن، هەروەها جەخت لەبەربانگ كردن دەكاتەوە بۆ بەهێزكردنی بەرۆژوانان و دوركەوتنەوەیان لە سەرئێشە، چونكە رێژەی شەكر لەخوێندا دەپارێزێت و هەستكردن بەتونیەتی كەمدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group