سه‌رۆكی حكومه‌ت: هیچ شه‌ره‌فێك له‌ ژن كوشتندا نییه‌

پێش 3 هەفتە

نه‌وا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كوژرانی ژنێك له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، "هیچ شه‌ره‌فێك له‌ ژن كوشتندا نییه‌ و ده‌بێت ئه‌مه‌ كۆتایی پێ بێت".
مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەپەیامێکیدا لە تویتەری خۆی؛ سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی ژنێكی گه‌نج له‌ هه‌ولێر، كه‌ دایكی سێ منداڵه رایگەیاند، "کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به‌ ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی".
دەشڵێت، وه‌زیری ناوخۆی راسپاردووه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار به‌ سزای خۆی بگات.
باسی له‌وه‌شكردووه‌، کە "لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له‌ كوردستان".
رۆژی هه‌ینی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر، پیاوێک هاوسه‌ره‌کەی خۆی بە گولـلە کوشت و وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group