نه‌وا
كۆمسیۆنی ئه‌وروپا پێشنیاز ده‌كات كۆت و به‌نده‌كانی به‌رده‌م گه‌شت كردن بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه كه‌مبكرێنه‌وه.
به پێی پێشنیازێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو هه‌فته به‌ر له گه‌شته‌كه‌یان دووه‌م ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتبێت مۆڵه‌تی گه‌شتكردنیان پێبدرێت.
جیا له‌وه پشكنینی كۆرۆناش یه‌كێكی تره له مه‌رجه‌كانی پێدانی ڤیزا به‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه خوازیاری گه‌شتن بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
لای خۆیه‌وه ئۆرسۆلا فۆندێرلاین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له تویتێكدا رایگه‌یاندووه، كاتی بوژانه‌وه كه‌رتی گه‌شتیاری یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
له‌ئێستادا به‌هۆی كۆرۆناوه یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نها رێگه به هاوڵاتیان حه‌وت وڵات ده‌دات بۆ كاری گه‌شتیاری و ناپێویست سه‌ردانی یه‌كێتیه‌كه بكه‌ن.