عێراق ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ ناو هه‌رێم ده‌ربڕی

03/05/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌ باره‌ی سه‌ردانی به‌ بێ مۆڵه‌ت و هه‌ماهه‌نگی خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم گه‌یانده‌ رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌غدا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نزار خەیروڵڵا بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتەكە، نیگەرانی و نارەزایی توندی حکومەتی بەغدادی سەبارەت بە هاتنەناوەوەی خلوسی ئاكار بۆ ناو خاکی هەرێمی كوردستان، بەبێ بوونی هیچ هەماهەنگی و ڕەزامەندییەكی فەرمی لەلایەن لێپرسراوانی تایبەتمەندەوە، بە ڕێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغداد گەیاندووە.
باسی له‌وه‌شكردووه‌، "دیدارەکانی وەزیری بەرگری توركیا لەگەڵ هێزەکانی وڵاتەكەی لەناو خاکی عێراقدا نایاساییە و پەسەندكراو نیە".
جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه‌، بەتوندی ئیدانەی لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیاش دەكەن، كە باسی كردنەوەی بنكەی سەربازی نوێی وڵاتەكەی كردبوو لە هەرێم.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌ردانی یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو له‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group