نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات

04/05/2021

نەوا-
بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی سەردانی هەر یەك له یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بكات. 
 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان باس لە دۆخی هەرێمی كوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و بابەتی نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان دەكات. 
 رۆژی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی لە هەولێرەوە دەستی بە كۆبوونەوەكانی كرد و لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان باسی چەند پرسێكی پەیوەست بە هەرێم و عێراقیان كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group