بەریتانیا بەهێزترین و گەورەترین فڕۆكە هەڵگری لەشەڕی داعشدا بەكاردەهێنێت

04/05/2021 عێراق

نەوا-
بەریتانیا بەهێزترین و گەورەترین فڕۆكە هەڵگری لە شەڕی دژی رێكخراوی داعشدا بەكاردەهێنێت، ئەوەش بە ئامانجی رێگەگرتن لە گەڕانەوە و بەهێزبوونەوەی لە عێراق.
ماڵپەڕی هێزی دەریایی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، لە چوارچێوەی شەڕی دژی رێكخراوی داعش و بۆ رێگەگرتن لە گەڕانەوە و بەهێزبوونەوەی لە عێراق، بەرتیانیا دەستی كردووە بە بەكارهێنانی فڕۆكە هەڵگری "ئێچ ئێم ئێس كوین ئێلیزابێس".
ئەوەش هاتووە، ئەو فڕۆكە هەڵگرە گەورەترین و بەهێزترین فڕۆكە هەڵگری بەرتیانیایە و نوێترین و بەهێزترین فڕۆكە جەنگیە بەریتانی و ئەمریكییەكانی هەڵگرتووە و 40 فڕۆكەی لەسەرە.
ماڵپەڕەكە جەختیلەوەشكردووەتەوە، ئەو فڕۆكە هەڵگرە لە جەنگی جیهانی دووەمیشدا بەشداری كردووە و پێگەی نازییەكانی كردووەتە ئامانج، نوێترین چەكەكان و سیستمی پەیوەندییەكانی لەسەرە و هۆڵی وەرزش و كەنیسەیەكی بچوك و ناوەندی پزیشكی تێدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group