وەزیری تەندورستی: پێدەچێت دوای جەژن دەرگای خوێندنگەكان بكرێنەوە

04/05/2021

نەوا-
وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدەچێت لە دوای جەژنی رەمەزان دەرگای خوێندنگەكان بكرێنەوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "بەو پڕۆسەیەی ئێستا بێت و لە جەژندا هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و ئەگەر ئامارەكانی تووشبوون بەرەوخوار بچن، رەنگە بە میكانزمێكی تایبەت دەرگای خوێندنگەكان لە دوای جەژنی رەمەزان بكرێنەوە."
رۆژی یەكشەممەش، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، هەوڵ دەدەن لە دوای جەژن دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوە و بۆ ئەو بڕیارەش پشت بە راپۆرت و هەڵسەنگاندنی تەندروستی دەبەستن.
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان وەزارەتی پەروەردە بابەتە بنچینەییەكانی پرۆگرامی خوێندن و چۆنییەتی دانانی نمرەی هەڵسەنگاندنەكان و كاتی تاقیكردنەوەكانی دیاریكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group