نیمار بەرشەلۆنەی توڕە كردووە: بەكاری هێناین

09/05/2021 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە: دەستەی ئیداری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە نیمار داسیلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی توڕە و بێهیوا بوون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەكاری هێناون.
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە: مانگێك پێش ئێستا نوێنەری یانەی بەرشەلۆنە چووەتە فەرەنسا و یەك رۆژی تەواو لەگەڵ نیماردا ماوەتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی پلانەكانی داهاتووی یاریزانەكە بزانێت.
رونیشكراوەتەوە: نیمار بە نوێنەرەكەی بەرشەلۆنەی وتووە كە دەخوازێت بگەڕێتەوە یانەكە و پرۆژەیەكی سەركەوتوو لە پاریس سانجێرمان نابینێت.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشداوە: بەڵام دواتر نیمار ئاشكرایكرد كە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە نوێكردووەتەوە و ئەوەش بەرشەلۆنەی تووشی بێهیوایی كردووە و پێیان وایە كە ئەستێرە بەڕازیلییەكە بەكاری هێناون.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە درێژەی راپۆرتەكەیدا هێمای بۆ ئەوەكردوە: ئەوەش لەكاتێكدایە نیمار ئاماژەی باشی لە یانە كەتەلۆنییەكەوە پێگەیشتبوو بۆ گەڕانەوەی، ئێستا ئەو پەیوەندییانەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەكارهێناوە بۆ ئەوەی گرێبەستە نوێكەی بە پاریس سانجێرمان واژۆ بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group