پارێزگاری هەولێر بڕی ئەو هاوكاریە ئاشكرا دەكات كە بەسەر كەمدەرامەتاندا دابەشكراوە

12/05/2021
نەوا-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا نۆ هەزار و 356 داواكاری هاوكاری پێشكەشی پارێزگا كراوە و هاوكاری دارایی پێشكێش بە هەزار و 573 كەس و خێزان كراوە و لە رێگەی هاوكاری كەسانی خێرخوازەوە 12 خانوو بۆ كەسانی كەمدەرامەت دروستكراوە.
 نوسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و راشیگەیاند، "لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، لەلایەن خێرخوازان و كۆمەكبەخشانەوە لەڕێگەی پارێزگای هەولێر و قایمقامیەت و ناحیەكانەوە، 177هەزار، سەلـلەی خۆراك بەسەر خێزانە كەمدەرامەت و هەژارەكان دابەشكرا..                                                                    
 لە راگەیێندراوەكەی پارێزگای هەولێردا ئاماژە بەوە دراوە، 12 خانووی 100مەتری بە گوژمەی 532 ملیۆن و 800هەزار دینار بۆ خێزانی هەژار دروستكراوە و 3 ملیار و 578 هەزار دیناریش بۆ تەواوكردنی سەنتەری تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی تالاسیمیا و دروستكردنی بنكەیەكی تەندروستی جۆری (A) و لێدانی (6) بیری ئاو خەرجكراوە، هاوكات 107 ملیۆن دیناریش بۆ دابینكردنی پێداویستی نەخۆشخانەكان خەرجكراوە.     
 نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەش دەكات، كۆی گشتی ئەو هاوكارییە داراییەیانەی كە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و كۆمەكبەخشانەوە راستەوخۆ بەخشراوە بە هەژار و كەمدەرامەتەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، بریتییە لە "5 ملیار و 745 ملیۆن و 800 هەزار دینار.                                                       

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group