ئەفسانەیەكی ئەرجەنتینی: پێویستە میسی بەرشەلۆنە جێبێڵێت

20/05/2021 وەرزش

نەوا-
ماریۆ كیمبس ئەفسانەی پێشووی ئەرجەنتینی دەڵێت، پێویستە لیۆنێل مێسی دووبارە لەگەڵ پیپ گواردیۆلا راهێنەری ئێستا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە كار بكات.
ماریۆ كیمبس بە رۆژنامەی "سپۆرد بێڵد"ی ئەڵمانی وتووە، پێویستە مێسی دووبارە لەگەڵ پیپ گواردیۆلا كار بكات، یاخود رووبكاتە پاریس سانجێرمان یاخود بایەرن میونخ.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو یانانە پارە و یاریزانیان هەیە كە بتوانن سەركەوتن بەدەستبهێنن، بەتایبەتی یانەی بایەرن میونخ، چونكە سەرۆكایەتی ئەو یانەیە بە مێشكیان بیر دەكەنەوە نەگ گیرفان و موچەیەكی بەرزی نادەنێ‌.
ئەو ئەفسانە ئەرجەنتینییە پێشی وایە، میسی پارچە پارچە بووە و لە بەرشەلۆنە زۆر ئاسودەیە بەڵام دەزانێت كە دەرفەتی بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا جارێكی تر لەگەڵ ئەو یانەیە زۆر كەمە.
لەكۆتایی قسەكانیدا كیمبس باسی لەوەشكردووە، لەم ساڵانەی دواییدا دەركردن بەشی بەرشەلۆنە بووە، یانەكە رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە لە پێكهێنانی تیمێكی نوێی سەركەوتوو، ئەوەش بەهۆی بارودۆخی داراییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group