نەوەیەكی مەترسیداری كۆرۆنا دەركەوت

29/05/2021 هەمەڕەنگ

نەوا
وەزارەتی تەندروستی ڤێتنام بڵاویكردەوە، نەوەیەكی مەترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە دەركەوتووە، كە تێكەڵەیەكی نەوەكانی بەریتانی و هیندییە.
نگوین سانە لۆنگ وەزیری تەندروستی ڤێتنام لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، لە تاقیكردنەوەی بۆهێڵی ژمارەیەك توشبووی پەتای كۆرۆنا دوو جۆری دیاری ڤایرۆسەكە لە یەك كاتدا دۆزراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەم نزیكانە نەوەیەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڤێتنامەوە بە جیهان دەناسێنرێت، كە تێكەڵەیەكی ئەو نەوانەیە پێشتر لە بەریتانیا و هیندستان دەركەوتن.
لای خۆیەوە رۆژنامەی VnExpress بڵاویكردووەتەوە، ئەوەی جێی سەرنجە نەوە نوێیە ڤێتنامییەكەی كۆرۆنا تێكەڵەیەكی نەوەكانی بەرتیانی و هندییە كە دەتوانن زۆر بە ئاسانی بە هەوادا بگوازرێنەوە.
تەنها لەمانگی 5ی ئەمساڵدا، نزیكەی 3 هەزار و 600 كەسە لە ڤێتنام تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، ئەوەش زیاترە لە نیوەی سەرجەم توشبووانی ڤایرۆسەكە كە تائێستا لەو وڵاتە تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group