راپۆرتەكان: مباپێ‌ بۆ ریاڵ و رۆناڵدۆ بۆ پاریس سانجێرمان

02/06/2021 وەرزش

نەوا-
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان، هەرسێ‌ یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە گفتوگۆدان بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێ‌ بۆ ریاڵ مەدرید و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ پاریس سانجێرمان و ماورۆ ئیكاردی بۆ یۆڤانتۆس.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە، كیلیان مباپێ‌ دیاری فلۆرەنتینۆ پێرێس بۆ راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید "كارلۆ ئەنشیلۆتی" دەبێت بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی یانەكە.
ئەوەش هاتووە، هەروەها یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەست لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات بۆ قەرەبووكردنەوەی رۆشتنی مباپێ‌، لەبەرامبەردا یۆڤانتۆس ماورۆ ئیكاردی لە یانەی پاریس وەردەگرێت.
یانەی ریاڵ مەدرید بەبێ‌ نازناو كۆتایی بە وەرزی رابردوو هێنا و ئەوەش بووە هۆی دەستلەكاركێشانەوەی زەینەدین زیدانی راهێنەر و لەئێستاشدا راهێنەری نوێی یانەكە كارلۆ ئەنشیلۆتییە، گرێبەستەكەی كیلیان مباپێ‌ كۆتایی وەرزی داهاتوو كۆتایی دێَت، بەڵام ریاڵ مەدرید خوازیارە بە زووترین كات بیگوازێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group