باوەڕ دەكەیت یاخود نا بومەلەرزەیەك 32 ساڵ بەردەوام بووە

03/06/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، درێژترین بومەلەرزە لە مێژوودا لە ئەندەنوسیا روویداوە و ماوەی 32 ساڵ بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا هۆكاربووە لە كوشتنی هەزارەها كەس.
زانایانی زانكۆی نانیانگی تەكنەلۆژی لە سەنگافورە ئاشكرایانكردووە، درێژترین بومەلەرزە لە مێژوودا ماوەی 32 ساڵ بەردەوام بووە و لە كەنارەكانی دورگەی سۆمەترەی ئەندەنوسیا بووە و لە ساڵی 1861دا كوشندە بووە.
رونیشكراوەتەوە، بومەلەرزەكە ناوی لێنراوە "رووداوی بومەلەرزەی خاو" یاخود "بوەملەرزەی خاو" ئەوەش كاتێك روودەدات كە چینێكی بەرگی زەوی دەجوڵێت بەڵام بەو خێراییە نا كە بومەلەرزەیەك بێت بتوانیت هەستی پێبكەیت.
ئیما هیڵ نوسەری سەرەكی لێكۆڵینەوەكە بە پێگەی "ناشناڵ جیۆگرافیك"ی وتووە، باوەڕم نەدەكرد كە رووداوێكی لەو شێوەیە بدۆزینەوە كە ماوەیەكی زۆر بەردەوام بووبێت بەڵام دۆزیمانەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوە، بومەلەرزەكە ساڵی 1829 لە دورگەی سۆمەترە دەستی پێكردووە و ماوەی 30 ساڵ بە هێواشی گواستراوەتەوە تا بووە بە كوشندە و كارەساتێكی گەورەی لێكەوتووەتەوە ئەویش لە ساڵی 1861دا كە بومەلەرزەیەكی گەورە لە سۆمەترە روویداوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی هەزارەها كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group