نه‌وا
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ به سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵێك له كه‌ناراوه‌كانی نه‌رویج، ده‌ركه‌وت ته‌رمی منداڵی خێزانێكی پێنج كه‌سی كورده، كه له رێگه‌ی كۆچ به‌ره‌و به‌ریتانیا له كه‌ناراوه‌كانی فه‌ره‌سا نقومبوون.
دوای ئه‌وه‌ی له ئۆكۆتبه‌ری ساڵی رابردوودا خێزانێكی كۆچبه‌ری خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له فه‌ره‌نساوه به‌ره‌و به‌ریتانیا به هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، ته‌رمه‌كانی چوار كه‌س له‌و خێزانه دۆزرانه‌وه و گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام ته‌رمی منداڵه 15 مانگانه‌كه‌یان نه‌دۆزرایه‌وه.
ره‌سوڵ ئێران نه‌ژاد و شیوا محه‌مه‌د په‌ناهی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كانیان به ناوه‌كانی ئانیتای ته‌مه‌ن 9 ساڵ، ئارمینی ته‌مه‌ن 6 ساڵ و ئارتینی ته‌مه‌ن 15 مانگ به نیازبوون له فه‌ره‌نساوه به نایاسایی بچنه به‌ریتانیا، به‌ڵام تێكشكانی به‌له‌مه‌كه‌یان به‌یه‌كجاری كۆتایی به گه‌شت و خه‌ونه‌كانیان هێنا.
له‌و كاته‌وه بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان بێئومێدببون له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی بچوكترین ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه، كه‌چی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا هه‌زاران كیلۆمه‌تر دورتر ته‌رمه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه سه‌ر وشكانی.
مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ ماسیگرێك له نه‌رویج ته‌رمی منداڵێكی دۆزیه‌وه، كه به هۆی زۆر مانه‌وه‌ی له ئاودا به ته‌واوه‌تی شێوابوو، به‌ڵام جل و به‌رگه‌كانی بوونه سه‌ره‌داوێك، چوونكه هه‌مان جلوبه‌رگ بوون كه له دوایین وێنه‌یدا ئارتین له‌به‌ریدابوو.
دوابه‌دوای هاتنه‌ئارای ئه‌و گومانه، پوری دایكی ئه‌و منداڵه كه دانیشتووی نه‌رویجه پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ئه‌نجامدا و دواتر ده‌ركه‌وت ته‌رمه دۆزراوه‌كه ته‌رمی ئارتینه و له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ زێدی خۆی و له ته‌نیشت گۆڕی باوك و دایك و خوشك و براكانی به‌خاكبپسێردرێت.