نرخی نەوت جارێكی تر بەرزبووەوە

09/06/2021 جیهان

نەوا-
بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری، نرخی نەوت جارێكی تر بەرزبوویەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 72 دۆلار و 59 سەنت.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، رۆژی چوارشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 59 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، پێش ئەوەش گەیشتە 72 دۆلار و 83 سەنت كە ئەوەش بەرزترین نرخە لە مانگی 5ی ساڵی 2019ەوە تۆماری كردبێت.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، هەروەها بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكی گەیشتووەتە 70 دۆلار و 44 سەنت، پێش ئەوەش گەیشتە 70 دۆلار و 62 سەنت، ئەوەش بەرزترین نرخە لە مانگی 10ی ساڵی 2018ەوە تۆماری كردبێت.
هەروەها بەرمیلێك خاوی ئۆپێك بە 70 دۆلار و 14 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت و شارەزایانی ئابوریی باس لەوەدەكەن، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخ زیادبوونی خواستە لەسەری و پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختیلەوەكردەوە، ئەگەری نییە سزاكانی سەر ئێران لاببرێن، ئەوەش یەكێك بوو لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group