کرماشان..سێ کرێکار لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیەک خۆیان سوتاند

09/06/2021

نه‌وا

لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کرێکاری بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان بە هۆی پێنەدانی موچەی چەند مانگێکیان ئاگریان لە جەستەیان بەردا.

 سەندیکای ئازادی کرێکارانی ئێران بڵاویکردەوە، سێ کرێکار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی کرماشان خۆیان سوتاندووە.
راشیگەیاندوە، ئەو سێ کرێکارە لە دژی ئەوەی چەندین مانگە موچەکانیان دواکەوتووە پەنایان بۆ خۆسوتاندن بردووە.
تائێستا لەبارەی رێژەی سوتاویی و دۆخی تەندروستی ئەو سێ کرێکارەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
لەماوەکانی رابردوودا بە هۆی خراپی دۆخی دارایی و دواکەوتنی موچەوە چەندین کرێکار لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group