نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له ڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی بڕیاری ئازادكردنی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەكیان نییە بیسه‌لمێنێت كە قاسم موسڵیح بە كوشتنی ئیهاب وەزنی چالاكوانی عێراقی تۆمەتبار بكات.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوای ئه‌وه‌ی قاسم موسلیح به تۆمه‌تی تیرۆر و به‌فه‌رمانی دادگا ده‌ستگیركرا، سه‌باره‌ت به كه‌یسی كوشتنی ئیهاب وه‌زه‌نی چالاكوان هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه و پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له دژی پێشكه‌ش نه‌كراوه، كه بیسه‌لمێنێت ناوبراو ده‌ستی له‌تاوانی كوشتنی ئه‌و چالاكوانه‌دا هه‌یه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له‌كاتی كوشتنی ئه‌یهاب وه‌زنیدا، قاسم موسلیح له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه و تێوه‌گلان و به‌شداریكردنیشی له‌و تاوانه ره‌تكردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بووه تێوه‌گلانی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ بسه‌لمێنێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ ڕاگیرا و هه‌وڵی زۆر درا بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌دۆزرایه‌وه هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی ئه‌یهاب وه‌زنیشه‌وه هیچ سكاڵایه‌ك تۆمارنه‌كرا، بۆیه بڕیاردرا قاسم موسلیح ئازاد بكرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی 26ی مانگی رابردو، له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر، قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركرا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی لێكه‌وته‌وه.