مافەكانی مرۆڤ: تائێستاش هەزارەها كچە رفێندراو لەدەستی داعشدان

10/06/2021 عێراق

نەوا-
فازڵ غەڕاوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، تائێستاش چارەنوسی هەزارەها كچە ئێزی رفێندراو لەدەستی چەكدارانی داعشدان دیار نییە، داواش لە حكومەت دەكات هەڵمەتی دۆزینەوەیان دەستپێبكات.
فازڵ عەراوی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، هەزارەها كچە رفێندراوی ئێزدی و توركمان و شەبەك لە دەستی چەكدارانی داعشدان و تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.
رونیشیكردووەتەوە، مافی خێزانی ئەو رفێنراوانەیە كە دادپەوەرییان بۆ بەدیبهێنرێت، ئەویش لە رێگەی دیاریكردنی چارەنوسی رفێنراوەكانیان و قەرەبووكردنەوەی زیانەكان، هەروەها تاوانباران رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.
غەراوی جەختیلەوەشكردووەتەوە، پێویستە حكومەت هەوڵە دیپلۆماسی و ئەمنییەكانی چڕ بكاتەوە و هەڵمەتێكی گەڕان بەدوای چارەنوسی رفێنراوەكان دەستپێبكات، چونكە ئەوە كاری لە پێشینەی خێزانی قوربانیەكانە، هەروەها پێویستە بەرنامەیەكی تایبەت بە راهێنانەوەی رزگار بووانی دەستی داعش دەستپێبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group