مباپێ‌: لە پاریس خۆشحاڵم بەڵام دڵنیا نیم

12/06/2021 وەرزش

نەوا-
كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات دەڵێت، لە یانەكەی خۆشحاڵە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئایا باشترین شوێنە بۆ ئەو.
كیلیان مباپێ‌ سەبارەت بە داهاتووی خۆی بە رۆژنامەی "فرانس فوتبۆڵ"ی وتووە، پێویستە بڕیارە دروستەكە بدرێت و ئەوەش شتێكی سەختە، بۆیە هەموو دەرفەتێك دەدەم بەخۆم تا بڕیارێكی نوێ بدەم.
رونیشیكردووەتەوە، لە شوێنێكدام كە بە دڵمە، هەست بەوە دەكەم كە لە بارودۆخێكی باشدام، بەڵام ئایا باشترین شوێنە بۆ من؟، وەڵامی ئەوە نازانم ئێستا.
ئەو ئەستێرە فەرەنسییە لە بەشێكی تری قسەكانیدا جەختیلەوەكردووەتەوە، ئیدارەی پاریس سانجێرمان لە داواكارییەكانم تێدەگەن، چونكە دەزانن كە هیچ هەنگاوێك نانێم كە ناپاكی بێت، بۆ ئەوەی یاریزانێكی نمونەیی بیت پێویستە بە رێگەیەكی پاك و جوان لە دەرەوەی یاریگاش مامەڵە بكەیت.
لە هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستی مباپێ‌ لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و بەردەوامیش ناوی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەبەسترێتەوە، بەڵام یانە فەرەنسییەكە هەموو هەوڵێك دەدات تا رێگە لە رۆشتنی بگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group