عێراق.. دەنگدانی تایبەت زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە دەزگا ئەمنییەكان دەگرێتەوە

14/06/2021 عێراق

نەوا-
سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەر لە دەزگا ئەمنییەكان، مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە.
حازم ئەلردینی، بەڕێوەبەری سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، لە راگەیاندراوێكدا باسی لەوەشكردووە: ”دەزگا ئەمنیییەكان بە دەنگدانی تایبەت، لە رۆژی 8ی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەنگ دەدەن، بۆ ئەوەی هێزەكانیان ئامادە بن بۆ پاراستنی بنكەكانی دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق، لە رۆژی دەنگدانی گشتی، لە 10ی هەمان مانگدا“.
روونیشی كردەوە: ”دەنگدانی هێزە ئەمنییەكان، بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە 9 ی ساڵی 2020، بەپێی پسوولەی بایۆمەتریی نوێ دەبێ“.
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group