دڵنیایی لە نەوەی هیندی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت

15/06/2021 جیهان

نەوا-
لێكۆڵینەوەیەكی سكۆتلەندی دڵنیایی لە نەوەی دەلتا "ناسراو بە كۆرۆنای هیندی" دەدات و جەختلەوەدەكاتەوە، هەرچەندە بەهێزترە بەڵام ڤاكسینەكان بەرگریەكی زۆر بەهێز دژی دروست دەكەن.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە كە لە گۆڤاری "لانسێت"ی پزیشكی بڵاوكراوەتەوە، نەوەی دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زیاتر توشبوو پێویستیان بە نەخۆشخانەكان بێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
رونیشكراوەتەوە، بەڵام ڤاكسینەكان ئەو مەترسییە كەمدەكەنەوە و بەرگرییەكی بەهێز دژی ئەو نەوەیە دروست دەكەن، بەوەش 70%ی ئەو حاڵەتانەی پێویستیان بە نەخۆشخانەیە كەمتر دەكاتەوە، ئەویش دوای وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاكسینەكان.
جەختلەوەشكراوەتەوە، دوای وەرگرتنی هەردوو ژەمەكەی ڤاكسینی فایزەر 79%ی ئەو حاڵەتانەی پێویستیان بە نەخۆشخانە كەمتردەبنەوە، هەروەها بۆ ڤاكسینی ئۆكسفۆرد – ئەسترازینیكا 60% كەمتر دەبنەوە، ئەوەش دڵنیاییەكی زیاتر دەدات بۆ زووتر هەڵگرتنی كەرەنتینە و كۆت و بەندەكانی سەر ژیانی هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group