نهوا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگهیاند، بهفەرمانی دادوەر و بههۆی سکاڵای کچێکی تەمەن 11 ساڵان لهسهر باوكی، كه هەوڵیداوە بیفرۆشێت بە کەسێک لەپارێزگای هەولێر، هێزەکانمان باوکی ئەو کچەیان لەبەغدا دەستگیرکرد.
لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژهی بهوهكردووه، روداوەکە لەناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا بووه و پۆلیسی تایبەتمەند بە توندوتیژی خێزانی سکاڵای کچێکی تەمەن 11 ساڵانیان وەرگرتووە، کە باوکی هەوڵیداوە بیفرۆشێت بە کەسێک لهپارێزگای هەولێر".
ئهوهشخراوهتهڕوو، دادوەر فەرمانیکردوە کچەکە ببرێتە خانەی بێ سەرپەرشتان و باوکی کچەکەش دەستگیربکرێت.
رونیشكراوهتهوه، پۆلیسی تایبەتمەند بە بەرەنگاربونەوەی روداوەکانی توندوتیژی خێزانی بەردەوام دەبن لەبەدواداچون و چاودێریکردنی دۆسیەی کچەکە و لەروانگەی دەرونی و کۆمەڵایەتییەوە هاوکاری کچەکە دەبن.